بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، لە بانگەوازی دوازدەهەمین خولی کێبەرکێی نێودەوڵەتی ئاندری ئێستێنین بۆ وێنەگرانی ژوورنالیستی، هاتووە کە بەشداربووان دەتوانن تا 28ی فێڤرییە(9ی ڕەشەممە) لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی کێبەرکێ و بە زمانەکانی ڕووسی و ئینگلیزی، بەرهەمەکانی خۆیان ئاراستە بکەن.
بە وتەی دیمیتری کیسیلیف، سەرۆکی گشتیی گرووپی میدیایی نێودەوڵەتی "ڕاسیا سگۆدنیا"، ئەم خولە لە ڕکابەرییەکانی ئاندری ئێستێنین، بۆ یەکەم جار لە پاڵ "هەواڵی سەرەکی"، وەرزشی"، هەسارەی من" و "پۆرترە؛ پاڵەوانی سەردەمی ئێمە" کە تایبەت بە وێنەگرانی 18 بۆ 33 ساڵ، بەشێکی نوێی بە ناوی "وزەی ژیان" کراوەتەوە کە وێنەگرانی سەرەو 34 ساڵیش دەتوانن تێیدا بەشدار بن.
وتیشی: ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەم کێبەرکێیە دۆزینەوەی ناوی نوێ و ڕەخساندنی هەلێک بۆ وێنەگرانی گەنج تا هاوکاتی ئامادەبوون لە شانی وێنەگرانێکی بەئەزموون، لە ستانداردە پڕۆفێشناڵەکانیش بەهرەمەند بن.
شایانی باسە، کێبەرکێی نێودەوڵەتیی وێنەگری ژوورنالیستیی ئاندری ئێستێنین بە یادی کوژراوەی گرووپی میدیایی "ڕاسیا سگۆدنیا"، لە ژێر چاودێریی کۆمیسیۆنی ڕوسیا لە یۆنسکۆ و بە ئامانجی پاڵپشتی لە وێنەگرانی گەنج و بەرەوڕووکردنەوەی ڕای گشتی لەگەڵ ئاڵنگارییەکان و گۆڕانکاری لە وێنەگریی ژوورنالیستی هاوچەرخ، بۆ زیاتر لە یەک دەیەیە کە لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت و لە ئێستادا وەک ڕووداوێکی گرینگی نێودەوڵەتی وێنا دەکرێت.
Your Comment